٢٦ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٥:٥٠
کاردانەوەی پارتی DEVA بە دەستگیری 82 سیاسەتوانی کورد

بەرپرسی سیاسەتی ماف و دادپەروەری پارتی DEVA لە پەیامێکدا هۆکارەکانی دەستگیری سیاسەتوانە کوردەکانی دوای شەش ساڵ لە خۆپیشاندانی کۆبانێ ڕاگەیاند.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مستەفا ینر  ئوغڵۆ، نوێنەری ئەستەنبۆڵ لە پەرلەمانی تورکیا و بەرپرسی سیاسەتی مافی و دادپەروەری پارتی داد و گەشەی تورکیا ناسراو بە DEVA لە پەیامێکدا لە کاردانەوە بە دەستگیری ٨٢ سیاسەتوانی کوردی تورکیا وتی: ئەگەر وا بیر بکەینەوە کە ئایهان بیلگن، سری سورەیا ئوندەر، ئاڵتان تان و سیاسەتوانەکانی دیکە دوای شەش ساڵ بە پشت بەستن بە هۆکاری مافەوانی و یاسایی دەستگیر کراون زۆر هەڵە دەکەین.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: تا کاتێک کە هزری سیاسی بە بەکارهێنانی ئامێری دەسەڵاتی داد هەستی دادپەروەری سەرکوت بکات، ئەو پرسە بەس گرووپە تیرۆریستییەکان شاد دەکاتەوە. دەوڵەت تەنیا بە دادپەروەرییە کە ئیدارە دەبێت.

342/